دوێنێ هازارد یانەی ریاڵ مەدریدی شۆک کرد

 ڕۆژنامەی "رێلیڤۆ"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئیدین هازاردی بەلجیکی لە مەشقەکانی یانەی ڕیال مەدرید  بەشێوەیەکی خراپ دەرکەوتووەو بەرپرسان و راهێنەرانی یانەکەی شۆک کردووە ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ناتوانێت  یاریزانانی تیپی کاستییا تێپەڕێنێت.


 ئەنچیلۆتی لە دوو گێمی یەکەمەوە کە هەریەکەیان 30 خولەک بوو، یارییەکی لەگەڵ یاریزانانی کاستییا کە تیپی دووەمی یانەکەیە ڕێکخست.

 هازارد بەرامبەر یاریزانانی "کاستییا" ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد و بەزەحمەت خۆی لە "یاریزانە لاوەکانی" شاهانە تێپەڕدەکرد، کە لە ڕووی جەستەییەوە لە ئەو باشتر بوون.  

 هازارد لەم وەرزەدا تەنها لە 7 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ ڕیال مەدرید بەشداری کردووە.

 پێدەچێت یاریزانەکە لە دەرەوەی پلانەکانی ئەنچیلۆتی بێت، هازارد هێشتا یەک ساڵ ماوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مەدرید.


سبەی لە لالیگا ریاڵ مەدرید لە کاتژمێر5:15خولەک میوانداری یانەی ڤەلەد وەلید دەکات.


PM:01:54:01/04/2023