هەواڵێكی گرنگ بۆ توێژێكی شاری هەولێر بۆ دروستكردنی خانوو


پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە خاوەنی زەوییە سندوقیەكان، دەتوانن ڕێگەپێدان وەربگرن بۆ دروستكردنی خانوو.

بەپێی راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر، دوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) لە پێناو بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت و نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەركردنی گرفتی زەوییە سندوقیەكان،  بڕیاردرا ئەو هاوڵاتییانەی كە خاوەنی زەوی سندوقین و لە ماوەی ڕابردوودا داواكارییان پێشكەش بە قائیمقامیەتی سنوورەكەیان كردووە بۆ دروستكردنی خانوو، لە سبەینێوە دەتوانن بەدواداچوون بۆ مامەڵەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدان.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەوانەشی كە هێشتا داواكاریان پێشكەش نەكردووە، لەسبەینێوە دەست بە مامەڵەكانیان بكەن و داوكاریی پێشكەش بەقائیمقامیەتی سنوورەكەیان بكەن بۆ وەرگرتنی ڕێگەپێدانی دروستكردنی خانوو.



PM:04:33:01/04/2023