نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕ راگەیەنرا


ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕدا دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە كەمتر لە ١٥٠ هەزار دینار.

بەپێی نرخی بۆرسەی دراو لە كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە  ١٤٩ هەزار و ٥٠٠ دینار، ئەوەش لە كاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار بوو.

دابەزینی نرخی دۆلار لە ئێوارەی ئەمڕۆدا بەو شێوەیە لەكاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە دۆلار بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆوە بینیوە.



PM:05:24:01/04/2023