زانیاری لە بارەی موچەی مانگی ئازارەوە ڕاگەیاندرا

لە بارەی مووچەی مانگی سێ زانیاریی نوێ ئاشكرا دەکرێت و چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا ( نزیک یەکێتی نیشتمانی ) دراون، خشتەی تایبەت بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان بۆ مانگی سێ  ئاراستەی بانك كراوە و چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان بكرێت.

باس لەوەشکراوە، سبەینێ یەكشەممە، نووسراودەكرێت بە مەبەستی پارەداركردنی بانك و رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان  ڕونکراوەتەوە، مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن هاوپەیمانانەوە پارەی پێویستی بۆ تەرخاندەكرێت و بڕیارە لەم هەفتەیە ئەگەر هیچ پێشهاتێك نەیەتە پێشەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانیش بكرێت.



PM:07:05:01/04/2023