کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی شارەکانی هەرێمی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە ناحیەی بەرزنجە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕی هەزار و ١٦ میلیمەتر بارانی لێباریووە و ئەمەش زۆرترین بڕە بەراورد بەناوچەکانی دیکەی هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە
ناحیەی بەرزنجە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕی هەزار و ١٦ ملیمەتر بارانباریوە و ئەمەش
زۆرترین بڕە کە لەم وەرزەدا لەو ناحیەیە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی هەرێم باران باریبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە،
قەرەداغ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەمدێت کە بڕی ٩١١.٥ ملیمەتر بارانی لێباریوە
و دوا ئەویش قەزای چوارتا دێت لە ناوچەی شارباژێر لە سنوری پارێزگای سلێمانی کە بڕی
٩٠٦.٤ ملیمەتر بارانی لێباریووە.
راگەیەنراوەکە
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کەلار بە بڕی ٢٣٥ ملیمەتر بارانباریوە و بەمەش کەمترین رێژەی
بارانبارین لەم وەرزەدا تیایدا باریووە.
لە ماوەی چەند
رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کردوو دوێنێش
لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سلێمانی بەفرباری و پلەکانی گەرما
بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.