لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا باران دەبارێت


پێشبینی دەکرێت لە هەر سێ رۆژەکەی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا بارانببارێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر جیهانی کە ماڵپەڕێکە تایبەتە بە کەشوهەوای وڵاتانی جیهان، پێشبینی دەکات لە رۆژانی ٢٣ و ٢٤ و ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ ی مانگی نیسان کە رۆژانی جەژنی رەمەزانیش دەکەوێتە نێو ئەو رۆژانەوە لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوە دوا وەرزی بارانبارینی ئەمساڵی بەهار دەبێت لە هەرێمی کوردستان و هەندێک شوێنی ناوچەکە.

زستان و بە تایبەتی تا ئێستا  کە سەرەتای بەهارە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان تەڕ و باراناوییەو لە زۆربەی شوێنەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین زۆر زیاترە.



PM:09:40:01/04/2023