بڵێسە جەبار فەرمان بۆ ئازاد تۆفیق:
شەرمە کەسی یەکەمی شارێک بیت


لە بارەی قسەکانی ئەمڕۆی پارێزگاری هەڵەبجە، بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت " شەرمە کەسی یەکەمی شاریك بیت ".  

ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای پارتی، ئازاد تۆفیق پارێزگارە یەکێتی یەکەی هەڵەبجە هێرشێکی توندی کردە سەر حکومەتی بەغدا و بە " کارتۆنی " ناوزدەی کرد، بڵێسە جەبار فەرمان لە پۆستێکدا بەناونیشانی " بۆ پارێزگاری ھەڵەبجە" دەڵێت " کەسێک دەرهاویشتەی لێدوان و قسەکانی نەزانێت، نابێت لە بەرپرسیارێتیدا بێت".

لە درێژەی نووسینەکەیدا بڵێسە جەبار فەرمان دەڵێت " بێ مەرام نییە چاوپێکەوتنی پارێزگاری هەڵەبجەو ئەو لێدوانە ناشایستەیەی کە لەم کاتەدا داوێتی".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت "شەرمە کەسی یەکەمی شارێک بیت، کە لەچاوەڕوانی دوا ھەوڵ و بڕیاری گرنگی بەپارێزگابووندایە".

لە کۆتاییدا بڵێسە جەبار فەرمان لەبارەی بوون بە پارێزگای هەڵەبجەوە کە سبەی لەپەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر دەدرێت دەڵێت "بڕیاری بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دەرگا بە رووی ئاوەدانی زیاتری ئەو دەڤەرە دەکاتەوە"..



PM:10:13:01/04/2023