پاش بردنەوەیان بە ئەنجامی 4-0دژی یانەی ئیلچی، چاڤی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ستایشی یاریزانەکانی دەکات و باس لە کلاسیکۆی جامی شا دەکات دژی ریاڵ مەدرید.
چاڤی وتی : " شەوێکی نایاب بوو لە هەموو ڕوویەکەوە یارییەکی باشمان کرد و تێگەیشتین کە دەبێت بەردەوام چی بکەین یارییەکی نایابمان ئەنجامدا زۆر دڵخۆشم بۆ ئەو یاریزانانە،لاوانەی ئەمڕۆ دەرفەتی یاریکردنیان هەبوو".
چاڤی وتیشی :" هەنگاوێکی گرنگمان نا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا زۆر دڵخۆشم بۆ فێران تۆرێس و ئەنسۆ، گۆڵەکانیان بەسوود دەبن و گۆڵی زیاتریش دەکەن".
لەسەر گەڕانەوەی فرینکی دی یۆنگ بۆ کلاسیکۆ وتی :" ئەوە بەندە بە هەستەکانییەوە، یاریزانێکە پابەندی زۆری هەیە و هیوادارین لەگەڵمان بێت، بەڵام ئەوە بەندە بەوەوە ".
لە کۆتایدا چاڤی وتی:" هیچ شتێک کۆتایی نەهاتووە، دەبێت بەردەوام بین ئەمڕۆ هەموو شتێک باش بوو بەڵام ئێستا کۆتایی هاتووە چێژ لەمڕۆ وەدەگرین و بیر لە یاری پێش کۆتایی جام لە کلاسیکۆ دەکەینەوە ".