ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ" هۆکاری بۆیاخکردنی پەنجەکانی قاچیان بەرەنگی ڕەش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و ژمارەیەک وەرزشوان ئاشکرا دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ڕۆناڵدۆ و ژمارەیەک وەرزشکاری دیکە، پەنجەکانی قاچیان ڕەنگی ڕەش دەکەن یان بە چینێکی پارێزەر دایدەپۆشن بۆ ئەوەی کەڕو و بەکتریا نەهێڵن.
ڕۆناڵدۆ، هێرشبەری ئەلنەسر، بەردەوام وێنەکان لە ڕێگەی ئەکاونتەکانیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، لەوێدا دەبینرێت چێژ لە کاتەکانی وەردەگرێت، بەڵام دوایین وێنەکانی بەشێک لە فۆڵۆوەرەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد.
ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدرید، وێنەیەکی خۆی لە "ساونا"دا بڵاوکردەوە.
بەگشتی لە وێنە بڵاوکراوەکەدا لەشجوانی سەرسوڕهێنەری ڕۆناڵدۆ دەردەکەوێت، بەڵام شوێنکەوتووانی سەرنجی شتێکی نائاسایییان داوە لەوەی کە نینۆکی پێیەکانی وا دەرکەوتووە کە بە ڕەنگی ڕەش بۆیاخ کراوە.
یەکێک لە کۆمێنتەکان نووسیویەتی: ئایا ڕۆناڵدۆ نینۆکی پێیەکانی بۆیاخ کردووە؟
لە "دەیلی مەیڵ”دا ڕوونی کردەوە کە هۆکارێکی باش هەیە لە پشت ڕوپۆشکردنی ڕۆناڵدۆ و ژمارەیەک وەرزشوان بە پەنجەکانی قاچیان یان داپۆشینی بە چینێکی پارێزەر بە مەبەستی ڕێگریکردن لە کەڕو و بەکتریا.
مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو فرانسیس نگانۆ، یاریزانی MMA وێنەیەکی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بڵاوکردەوە، لەوێدا بینرا کە لە باوەشیان گرتووە، نینۆکی پێی ئەستێرە پورتوگالییەکەش دیار بوو.
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ" بڵاویکردەوە کە ئەستێرەی UFC ئەندرێی ئارلۆڤسکی هەمان شت دەکات.
ڕۆناڵدۆی تەمەن 38 ساڵ، دوای جیابوونەوەی لە یانەی مانچستەر یونایتد پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودیەوە کرد، لە 12 یاریدا 11 گۆڵی تۆمارکردووە.
ڕۆناڵدۆ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە یارییەکەی ئەلنەسر لە خولی سعودیە بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی فەیحا یەکسانبوو، دوای ئەوەش ڕەخنەی زۆری لێگیرا.
ڕۆناڵدۆ دوای کۆتاییهاتنی ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی فەیحا زۆر توڕە دەرکەوت، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەش کامێراکانیش چاودێری توڕەیی کریستیانۆیان دەکرد، چونکە لەگەڵ یەکێک لە کارگێڕانی یانەی فەیحا بەخێرایی دەمەقاڵێی کرد، پێش ئەوەی بەخێرایی یاریگاکە بەجێبهێڵێت.