لەبەر تەندروستیت ئەم جەژنە بەبێ قەیسی مەکە

قەیسی میوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان و بێتاکارۆتین و ماددە ڕیشاڵیەکان و  کانزاکانی کالسیۆم، پۆتاسیۆم،  گۆگرد و  ئاسن، کۆمەڵێک سودی تەندروستی هەیە  کە دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترینیانی بڵاوكردوەتەوە.

١- بەهێزکردنی  دڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان دڵ و جەڵتە  بە هۆی:
 
 -   بونی بڕێکی زۆر لە ماددە دژە ئۆکسانەکان
 -  دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی  خراپ و بەرزکردنەوەی ئاستی کولیستڕۆڵی باش بە هۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵیەکان
 -  بونی بڕێکی باش لە کانزای پۆتاسیۆم ڕێگە دەگرێت له بەرزبونەوەی فشاری خوێن و ناڕێکی لە لێدانی دڵ 

٢- خۆپاراستن لە کەمخوێنی  و  چارسەرکردنی  چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن، هەروەها  بە کانزای مس کە یارمەتی باشتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن دەدات لە ناو لەش 

 ٣- یارمەتی چارەسەری  قەبزی دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی پێکتین کە یەکێکە لەو ماددە ڕیشاڵیەکان کە لە ناو ئاودا دەتوێتەوە، هەروەها  سلیلۆزی تێدایە کە بەسوده بۆ نەهێشتنی قەبزی لەگەڵ بونی  بڕێکی زۆر لە ئاو

 ٤- خۆپاراستن لە نەرمبونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان؛ چونکە دەوڵەمەندە بە هەمو ئەو کانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان  وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم

 ٥- پاراستنی تەندروستی پێست؛ ڕۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی چارەسەری  ئەکزیما و سوتانەوەی پێست و گەڕی، هەروەها  ڕێگریکردن لە زیپکە و عازەبە و چەندین کێشەی پێست بە هۆی بونی بڕێکی زۆری لە ڤیتامین (A)

 ٦- یارمەتی درەنگ تینوبون دەدات  بەهۆی بونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو و  ڕیشاڵەکان و کانزای پۆتاسیۆم، هەروەها دابەزینی پلەی گەرمی لەش ئەددات لە کاتی تای بەرز

 ٧- چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و باشتر هەرس کردنی خۆراک؛  پێش  ژەمەکان بە نیو كاتژمێر چەند دەنکێکی لێبخورێت،  هەروەها پاک کردنەوەی کۆئەندامی هەرس و جگەر لە ماددە ژەهراویەکان

٨- بەهێزکردنی تەندروستی چاو و خۆپاراستن له کۆمەڵێک نەخۆشی چاو بەهۆی بونی ڤیتامین (A)  

٩- بە سوده بۆ لە کاتی ڕێجیم و بۆ ڕێگەگرتن لە قەڵەوی  بەمەرجێک  بڕێکی زۆری لێنەخورێت ڕۆژان

١٠- کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڕەبۆ



PM:03:43:18/04/2023