تیاگۆ سیلڤا پێش یاری ڕیال مەدرید هاندەرانی چێڵسی ئاگادار دەکاتەوە

تیاگۆ سیلڤا پێش ئەوەی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ستامفۆرد بریج رووبەڕووی یانەی ڕیال مەدرید ببێتەوە، پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی چێڵسی کرد.

 ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر چێڵسی بە دوو گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.

 تیاگۆ سیلڤا لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و دەڵێت: "ئەگەر ئەگەری 1% بێت، ئەوا باوەڕێکی 99% هەیە.”
 چێڵسی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم پێویستی بە کاردانەوە هەیە، دوای سەرکەوتنەکانی لە دەرکردنی بروسیا دۆرتمۆند لە قۆناغی ١٦ی پاڵەوانێتییەکان.
 چێڵسی بە دوو گۆڵی خاوێن لە بروسیا دۆرتمۆندی بردەوە و لە ڕێگەی ڕەحیم ستێرلینگ و کای هاڤێرتزەوە باشترین ئاستی خۆی لەم وەرزەدا پێشکەش کرد،بەڵام لە یاری چونی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ 2-0بە ریاڵ مەدرید دۆڕاوە لە بێرنابیۆ.


PM:05:49:18/04/2023