لامپارد هۆکاری دۆڕان بە ریاڵ مەدرید ڕووندەکاتەوە

پاش دۆڕانی یانەی چێڵسی ٢-٠بە یانەی ریاڵ مەدرید لەیاری چونی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ، فرانک لامپارد راهێنەری چێڵسی لە لێدوانێکیدا روونیکردەوە بۆچی دۆڕان.

 فرانک لامپارد وتی : " ناتەوێت کاتێک دۆڕاویت قسە لەسەر تیپەکەت بکەیت، ئەوە شەوی ئێمە نەبوو ، ئەگەر دەرفەتەکان نەقۆزینەوە، ڕەخنە لە یاریزانەکان ناگرم، ئێمە ڕیاڵ مەدریدمان بێزار کردو و  مەترسیداربووین".

  وتیشی "ئێمە بۆ چێڵسی یاری دەکەین، بە شەرەفەوە یاری دەکەین و هەموو یارییەک دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، من چێژ لە کاتەکانم لێرە وەردەگرم و دەمەوێت باشترین تیپ بین".

راشیگەیاند :" پێم وابوو لە 60 خولەکی یەکەمدا وزەیەکی زۆرمان هەبوو و کێشەمان دروست دەکرد. تەنها گۆڵەکە نەکرا، بەڵام لەم ئاستەدا مەدرید دەتوانێت بتکوژێت. یارییەکە بەو شێوەیە بوو کە ویستیان گۆڵێک کە هەموو شتێکی گۆڕی”.

لەکۆتایدا لەسەر  ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بڕیارەکانی ناوبژیوان  لامپارد وتی :"دوو خولەک لە گێمی یەکەم بەس نەبوو و پێموایە میلیتاو شایەنی کارتی سوورە".


AM:03:23:19/04/2023