بەفەرمی کاتی چونی بنزیمە ئاشکرا بوو

  رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کاتی چونی کەریم بنزیمە لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات کە کۆتایی وەرزی 2024دە بێت.

بە پێی زانیاری رۆژنامەی ئاس،  فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئۆتۆماتیکی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە فەرەنسییەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی جێبەجێ دەکات و کەریم بنزیمەش ڕەزامەندی دەربڕیوە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەردەوام بێت، کە وادەی چاوەڕوانکراوی هاتنی ئەندریکی بەرازیلییە بۆ یانەکە.

 ئاس بڵاوی کردووەتەوە بنزیمە دەزانێت وەرزی داهاتوو دوا وەرزی دەبێت لە مەدرید و یانەکە جێدەهێڵێت.
 یاریزانە فەرەنسییەکە کە بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکەدا تەنانەت بە وازهێنان یان ڕۆشتنی، یەکەم کەسە کە دەڵێت دەبێت پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ تیپەکە لە هێرشبردندا بەهێزتر بکرێت.


PM:04:15:19/04/2023