ئەنچیلۆتی هۆکاری دۆڕانە قورسەکەی بە چوار گۆڵ دژی جیرۆنا ئاشکرا کرد

لە هەفتەی 31ی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی جیرۆنا دۆڕا.


دوای یاریەکە ئەنچیلۆتی بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردوو هۆکاری دۆڕانەکەی روونکردەوە.


 ئەنچیلۆتی وتی :" ئێمە بەهێز نەبووین، بۆشایی گەورەمان بەجێهێشت زۆر ئازارمان هەیە، دەبێت زوو هەستین، ئەگەر تیپ بین لە هەمووان دەبەینەوە، ئەگەر نەیکەین کوالیتی بەس نابێت".


وتیشی:" شەوی سەخت بوو، یارییەکە لە ڕووی بەرگرییەوە خراپ بوو، ئێمە بەهێز نەبووین، تیپەکە لە ئاستی تاکەکەسیدا زۆر نزم بوو یاریزانەکان دەمارگیر بوون، یارییەکەمان نەبردەوە و بەرگریش خراپ بوو،هەوڵمان دا بە تاک بیبەینەوە نەک وەک تیم، و سەری نەگرت".


 ئەنچیلۆتی راشیگەیاند :" پابەندبوونی بەرگری تیپێک زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی بەدەستی بهێنرێت، ئەگەر پابەندبوونی بەرگریمان نەبێت سەختە سەرکەوتوو بین، ئەگەر پابەندبوونی بەرگریمان هەبێت هەموو یارییەک سەردەکەوین، ئاساییە ئازارمان پێ بگات، داوای لێبوردن دەکەین، بەڵام هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەزانن کە ئێمە لە یاری کۆتایی جامی پاشا ئامادە دەبین و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا چامپیۆنس لیگیش دەبین".


  ئەنچیلۆتی لە کۆتایدا وتی :" شەوێکی سەختە چونکە کاتێک یارییەکی لەم شێوەیە دەدۆڕێنی شەوێکی سەختە، یارییەکی بەرگری خراپ بوو، لەگەڵ تۆپ لە سەرەتاوە ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا بەهێز نەبووین بۆ ئەوەی هێرشی پێچەوانە نەکەین.



PM:11:57:25/04/2023