ئەنچیلۆتی متمانەی بە چوامینی نەماوە

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید متمانەی بە چوامینی فەرەنسی یاریزانی هێڵی  ناوەندی یانەکەی نەماوە.
لەماوەی رابردوو ئەنچیلۆتی چوامینی خستە سەر کورسی یەدەگ  و بە سەرەکی یاری پێنەکردوو لەپلانەکانی دووریخستەوە.


بەڵام پێکانەکەی مۆدریچ ڕێگا بۆ ئەو یاریزانە دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو خولەکانەی یاریکردن وەربگرێتەوە کە لە یارییە گەورەکاندا لەدەستی داوە.

  ئەگەر یاریزانە فەرەنسییەکە ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات بەرامبەر ئەلمێریا و سۆسیداد، ئەوا دەبێتە بژاردەیەکی بەهێز بۆ بەشداریکردن لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی  بەرامبەر مانچستەرسیتی لە چامپیۆنزلیگ.


 یاریزانە فەرەنسییەکە لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە لە 6 یاریدا بەشداری نەکرد،  ئەنچیلۆتی پشتی بە  کرۆس و ڤالڤێردی و مۆدریچ بەستبوو، کاتێکیش بەدوای سەرەکیدا دەگەڕا، کاماڤینگاش لە پێشی بوو.


PM:02:31:29/04/2023