لەبەر ئەم هۆکارە هاندەرانی ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی زیدان مەبن

 خۆسێ فیلیکس دیاز  رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە زیدان لە وەرزی داهاتوو نابێتە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، ئەمەش پاش دەنگۆکان بۆ گەڕانەوەی.

ئەم سەرچاوە ئاشکرات کردووە،  زیدان ئامادەیە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان، بەڵام دەزانێت ڕیاڵ مەدرید نابێتە شوێنی مەبەستی لە داهاتوودا.


یانەکە بژاردەی زیدانیان لەبەرچاو نەگرتووە ئەمەش هۆکارێکی سادەی متمانەکردن بە ئەنچیلۆتی و کارەکانی بوو، هیچ جوڵەیەک نەبوو و زیدان هەرگیز لە گەڕاندنەوەی  نزیک نەبووەوە کە ماوەی ١٦ مانگ بوو  وەستاوە.

 هەروەها یوڤانتۆس و پاریس سانجێرمان و لیۆن خەونی ئەوە دەبینن ئەو وەک ڕاهێنەر دەستنیشان بکەن.

 هاتنی زیدان بۆ ڕاهێنەری یانەی مەدرید شتێکە کە بە بوونی ئەنچیلۆتی ڕوونادات، کە پلانی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ فلۆرێنتیۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید و  ئەنچیلۆتی زۆر دڵخۆشە لە یانەکە.



PM:12:22:30/04/2023