فلۆرێنتینۆ پێرێز داهاتووی ئەنچیلۆتی دیاری دەکات

 فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید باسی داهاتووی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی لۆس بلانکۆسی کرد.
 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە ڕەنگە ئەنچیلۆتی لە وەرزی داهاتوودا لە دەرەوەی حسابی یانە شاهانەییەکە بێت، لە ئەگەری شکستهێنانی لە جامی شا و نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا لەم وەرزەدا.
 ئەنچیلۆتی پەیوەندی بە وەرگرتنی پۆستی مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە هەبوو، سەرۆکی فیدراسیۆنەکەش دووپاتیکردەوە کە ئەولەویەت بۆ ڕاهێنەری ئیتاڵییە، ئەمەش ئەوەیە کە ڕاهێنەری یانەی شاهانە ئاماژەی بەوەدا کە لە وەرزی داهاتوودا لەگەڵ تیپەکەدا بەردەوام دەبێت.

 دوای ئەوەی ڕیال مەدرید نازناوی بیستەمین جامی شای بەدەستهێنا، دوای بردنەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەرامبەر ئۆساسۆنا، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکە باسی لە داهاتووی ئەنچیلۆتی کرد.

پێرێز  وتی "زۆر دڵخۆشین بە کارلۆ ئەنچیلۆتی، تەنانەت نامەوێت گوێم لە ڕۆیشتنی کارلۆ بێت، ئەو لێرە گرێبەستی هەیە و ئێمەش دڵخۆشین پێی".


AM:10:29:07/05/2023