پاش یەکسانبوونی یانەکەی1-1دژی مانچستەرسیتی ،ئەنچیلۆتی گۆڵەکەی مان سیتی بە نایاسایی دەزانێت.
ئەنچیلۆتی سەرەتا وتی: شایەنی بردنەوە بووین، بەڵام ئەوە ڕوودەدات، ئێستا هەستێکی خۆشمان هەیە لە پێش یاریی گەڕانەوەدا، ئێمە سەرنجمان لەسەر هالاند نەبوو، مۆدریچ و ڤاڵڤێردی و کرۆس ئاستێکی زۆر باشیان پێشکەش کرد، ئەرکی ئەوانیش وەستاندنی گۆندۆگان و دی برۆین بوو لە نێوان هێڵەکاندا، سیتی هەلی زۆری بۆ گۆڵ تۆمار نەکرد، چونکە بەرگریمان سەرسوڕهێنەر بوو.
وتیشی : "بەین سپۆرت نیشانیدا تۆپەکە چووە دەرەوە. هەموومان بینیمان. تەکنەلۆژیای سێ ڕەهەندی. بەڵام VAR نەیبینی".
لە،کۆتایدا ئەنچیلۆتی وتی : "لە یارییەکەمان ڕازین، هەستەکە خۆشە، ڕکابەریمان کرد، شەڕمان کرد، پلانی یارییەکەمان باش دانا و هەستێکی خۆشمان هەبوو، ئەنجامەکە پاداشتی نەداینەوە. بەڵام یەکسانبوونەکە تا دوا ساتەکان بەردەوام بوو، لە 30 خولەکی یەکەمدا زیاتر تۆپیان هەبوو، ئێمە نیگەران نەبووین لەوەی کە لە دۆخێکی باشدا بووین، دەمانتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنین و هەستەکان باش بوون ئێمە هاندەرمان لەوێ نین لە یاری گەڕانەوە بەڵام هاندەران لە دڵماندان."