نازدار جزیری گۆرانیبێژی ناسراوی باکور و باشوری کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
نازدار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و بووە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەهۆی ئەوەی کە ستایلی قژی گۆڕیووە و لە ماوەی ڕابردوودا ستایلی قژی تاڕادەیەک درێژ بوو.
نازدار له ساڵی ١٩٨٧ له جزیرهی بۆتان له باکووری کوردستان له دایکبووه له تەمەنی شهش ساڵییهوه لهگهڵ خێزانهکهیدا ڕووی لە وڵاتی ئهڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی).