وێنە.. چۆپی فەتاح بە چەند ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی دیاری کورد چۆپی فەتاح وێنەکانی خۆی بە چەند ستایلێکی جیاوازەوە بڵاوکردەوە.

چۆپی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەنە وێنەیەکی خۆی بە ستایلێکی جیاواز بڵاوکردەوە.

چۆپی ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕابردوو بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (گەڕیان) بڵاوکردەوە کە کارێکی فۆلکلۆرە

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).


AM:09:43:15/05/2023