ڕیاڵ مەدرید لەسەر ڤینسیۆس بە توندی هاتە دەنگ

 یانەی ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە لەسەر رەگەزپەرەستی هاندەرانی یانەی ڤالانسیا دژی ڤینسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری ریاڵ مەدرید.

 لە بەیاننامەکە هاتووە :" ڕیال مەدرید  ناڕەزایی توندی خۆی دەردەبڕێت و ئیدانەی ئەو ڕووداوانە دەکات کە دوێنێ بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆری یاریزانەکەمان ڕوویاندا ئەم ڕاستیانە هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مۆدێلی پێکەوەژیانی دەوڵەتی کۆمەڵایەتی و دیموکراسی یاسای پێکدەهێنن".

 یانەکە دەشڵێت :" ڕیال مەدرید پێی وایە ئەم جۆرە هێرشانە تاوانی ڕق و کینە پێکدەهێنێت، هەر بۆیەش سکاڵای لە داواکاری گشتی دەوڵەت، بە تایبەتی لە داواکاری گشتی بۆ تاوانەکانی ڕق و کینە تۆمار کردووە، بۆ ئەوەی بتوانرێت لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان بکرێت و بەرپرسیارێتیەکان ڕوون بکرێتەوە،مادەی ١٢٤ی دەستووری ئیسپانیا ئەرکەکانی داواکاری گشتی دادەمەزرێنێت بۆ بەهێزکردنی کاری دادپەروەری لە بەرگریکردن لە یاسایی و مافی هاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی.

 لە کۆتایدا هاتووە :"  لەبەر ئەم هۆکارە و بە لەبەرچاوگرتنی جددیەتی ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویانداوە، ڕیاڵ مەدرید پەنای بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی دەوڵەت برد، بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی وەک داواکاری گشتی تایبەت هەبێت لەو ئیجرائاتانەی کە دەستپێدەکات".


PM:02:15:22/05/2023