سروە عەبدولواحید: شاخەوان عەبدوڵا و پارتی رێگە نادەن کوردێک بگەڕێتەوە لیژنەی دارایی

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" شاخەوان عەبدوڵا کە پارتیە و بە حساب کوردە، ڕێگری دەکات لەوەی ژمارەی کورد زیاد بێت لە لیژنەی دارایی". 

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پۆستێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" یەکەم جارە لە پەرلەمانی عێراق کە کورد تەنیا سێ ئەندامی هەبێت لە لیژنەی دارایی، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە پارتیە و بەحساب کوردە، ڕێگری دەکات لەوەی ژمارەی کورد زیاد بێت لە لیژنەی دارایی، چونکە حصەی هەرێمی کوردستانی داوە بە موسڵ کە لە دەرەوەی هەرێمە". 

دەشڵێت" پێشتر کورد شەش ئەندامی لە لیژنەکە هەبوو، بەڵام شاخەوان عەبدوڵا ڕێگری کرد کورد لەم لیژنەیەدا ژمارەیان زۆر بێت". 


PM:05:54:25/05/2023