ئەمساڵ 37 هەزار عێراقی فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنن


دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكاری كراوە بۆ ناردنی 37 هەزار كەس بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

عەبدولحەكیم نەسرەت، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو عێراقییانەی ئەمساڵ دەیانەوێت فەریزەی حەج ئەنجام بدەن 37 هەزار كەسن و وەزارەتی تەندروستیش سەرجەم ڕێكارەكانی بۆ ئەنجامداون و خزمەتگوزاری پێشكەشكردون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، خزمەتگوزاری پێشكەشكراو بۆ ئەو كەسنە  كوتان و دروستكردنی پەڕاوی تەندروستی و دابینكردنی دەرمان و ئامادەكردن و ڕاهێنانی كارمەندی تەندروستی لەگەڵ كاروانی بەڕێكردنین.



PM:07:21:25/05/2023