دوو ماددەی تایبەت بە پشكی هەرێم لە بودجە جێگیركرا


لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوو ماددەی لەبەرژەوەندی پشكی هەرێمی كوردستان جێگیركرا. 

ئەمشەو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ماددەكانی (13 و 14)ی پڕۆژە یاسای بودجەیان جێگیركرد كە تایبەتن بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەو دوو ماددەیە پەرلەمانتارە شیعەكان پێی رازی نەدەبوون و بەو هۆیەشەوە هەندێك پەرلەمانتار چوونە دەرەوە، بەڵام دواجار جێگیركرا.

بڕیاریشە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە كۆببێتەوە.



PM:10:55:25/05/2023