بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەمڕۆ و سبەینێش پلەكانی گەرما هەر بەرزی دەمێننەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك لە كەش , لەناوچە شاخاویەكان بە تایبەت ناوچە سنوریەكان باران بارینێكی كەم دەبارێت هەندێك كات هەورە تریشقەش دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك ، هەندێك كات كەمێك چاڵاك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی
كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان .
پلەكانی گەرما/ لە زۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەڵام لە هەندێك شوێن بە نزیكەی 1 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 15 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
(هەولێر : 33 ، سلێمانی : 32 ، دهۆك: 32 ، كەركوك : 37 ، هەڵەبجە : 33 ، حاجی ئۆمەران : 20 ، زاخۆ: 32 ، سۆران: 30 ، گەرمیان : 40).
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری پەڵە ھەور و ساماڵ ئەبێت ھەندێك كاتیش نیمچە ھەور، پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلە نزم دەبنەوە و خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.
ناوبراو بەرزترین پلەی گەرمی بەم شێوەیە پێشبینی كردووە (ھەولێر ٣٣، سلێمانی ٣٢، دھۆك ٣٢، ھەڵەبجە ٣٤، كەركوك ٣٥، گەرمیان ٣٨).