داهاتووی بنزیمە لەریاڵ مەدرید دەکەوێتە گومانەوە

سێرجیۆ سانتۆسی رۆژنامەنوس لە (ریلێڤۆ) زانیاری نوێ لەسەر داهاتووی کەریم بنزیمە ئاشکرا دەکاتو  رایدەگەیەنێت گومان لە،مانەوەی دروست بووە.

ئەم،سەرچاوە دەڵێت" کەریم ئەوەندە ڕوون نییە کە گرێبەستەکەی دەڵێت [بەهۆی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆرەوە مافی ئەوەی هەیە بۆ ساڵێکی دیکە نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی هەبێت].

  هەروەها  بنزیمە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە ئاسایی زیاتر هەستی بە تەنهایی کردووە، چونکە یانەکە پێیوابوو ڕەنگە بیرۆکەی قبوڵکردنی ئەو ئۆفەرە زەبەلاحە عەرەبییە [لە سعودیەوە] هەڵبسەنگێنێت.

 لە کۆتایدا سەرچاوە ئیسپانیەکە دەڵێت:" سەرلێشێواوی لەگەڵ ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید و زۆرێک لە ستافی تەکنیکی هەیە سەبارەت بەوەی کە ئایا بنزیمە بیرۆکەی جێهێشتنی ڕیال مەدرید و قبوڵکردنی ئەو پڕۆژە عەرەبییە هەڵدەسەنگێنێت کە لە تۆپی پێ تێدەپەڕێت.


PM:09:42:28/05/2023