سێ كەس بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركران


سێ كەس بە تۆمەتی رووداوی تەقەكردن و كوشتنی هاوڵاتییەكەی ئەمڕۆی شاری هەولێر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییەكان، لە رێگەی كامێراكانی چاودێرییەوە شوێنی هەر سێ تۆمەتبارەكە دۆزراوەتەوە و لە دوای رووداوەكە لە شاری هەولێرەوە بەرەو گوندی كەڵەكن بەڕێكەوتوون و لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەولێر، دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب كرا و بە هۆیەوە كەسێك كوژرا و یەكێكی تر برینداربوو.



PM:10:28:28/05/2023