وێنە.. سەنا بەرزنجی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی نوێترین وێنەکانی خۆی بە چەند ستایلێکی جیاواز بڵاوکردەوە.  

سەنا بەرزنجی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە بووەتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی. 

سەنا لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.


AM:08:48:29/05/2023