رۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە بڕیاری دەرکردنی چوار یاریزانی یانەکەی داوەو لە وەرزی نوێ پشتی پێنابەستێت.
بە پێی زانیارییەکانی ئاس، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە چاڤی پەیوەندییەکانی دەست پێدەکات و دەستپێکیش لەگەڵ چوونی هەریەکە لە، فاتی، فێران تۆرێس، کیسی، پابلۆ تۆرێ دەبێت و لە پلانەکانی ڕاهێنەر دەرچوون بۆ ساڵی داهاتوو ئەم چوار یاریزانە.
بەرشەلۆنە ئامانجی بەدەستهێنانی (20-25) ملیۆن یۆرۆی هەیە لە فرۆشتنی فێران تۆرێس
و یانەکە درک بەوە دەکات کە ئەوە خەسارێکە، بەڵام یانەکە ئامادەیە قبوڵ بکات بەمەبەستی بنیاتنانی پڕۆژەیەکی وەرزشی.
ئەمە لە کاتێکدایە بەرشەلۆنە دەیەوێت میسی بگەڕێنێتەوە.