وێنە.. پەرواز حسێن بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە. 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز حسێن چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە مایەی سەرسامبوونی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانیە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە و لە ئێستادا خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی. 


PM:01:08:30/05/2023