هەواڵی نوێ لەسەر گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە بڵاودەبێتەوە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، بەرشەلۆنە داواکارییەکی گرنگی ئاراستەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی کردووە، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، پێش ئەوەی هیچ بڕیارێک لەبارەی داهاتووی بدات، لەبەر ڕۆشنایی خواستی "بلاوگرانا” بۆ گەڕانەوەی میسی.

 گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کۆتایی دێت، بەبێ ئەوەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئەنجام بدرێت.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت”، ئەمڕۆ سێشەممە، "ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە داوای لە مێسی کردووە هەفتەیەک مۆڵەتیان پێبدات پێش ئەوەی هەر بڕیارێکی فەرمی سەبارەت بەو یانەیە بدات کە دەچێتە ریزەکانیەوە”.


 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەکە پێشبینی دەکات، لە سەرەتای هەفتەکەدا، خولی ئیسپانی وەڵامی ئەو پلانە بداتەوە کە پێشکەشکرا، وەک چۆن دەبێت، سێشەممەی داهاتوو، یەکلاکەرەوەبێت لە داهاتووی میسی لەگەڵ بارسا”.

 دوێنێ هەواڵەکان  باسیان لەوە کرد مێسی بە دوای یەکلاکردنەوەی داهاتووی خۆیدایە بە زووترین کات، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ئۆفەرەکەی بەرشەلۆنە بکات، کە ڕەنگە زیاتر دوابکەوێت بەهۆی وەرنەگرتنی ڕەزامەندی خولەکە.

 تۆڕی "rac1”ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە سەرچاوە نزیکەکانی مێسی نیازی ئەویان پشتڕاستکردەوە کە بڕیارەکە سەبارەت بە داهاتووەکەی دوا نەخات، چونکە هەموو شتێک ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم بابەتە هەفتەی داهاتوو ڕوودەدات.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی مێسی بتوانێت بڕیارەکە بدات، چاوەڕێی ئەوە دەکات بەرشەلۆنە ئۆفەرەکەی بۆ گەڕانەوەی بۆ "کامپ نو” دیاری بکات، لەگەڵ گەرەنتی.

 لە هەمان کاتدا یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی نافەرمی ئۆفەرێکی ٢٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ مێسی ناردووە بۆ وەرزێک، و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی تر.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، مێسی ئەو پێشنیازە بە باشی دەزانێت، دەزانێت بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئۆفەرێکی ڕاستەقینە و وردی پێنەگەیشتووە بۆ ئەوەی بتوانێت بە باشی لێی بکۆڵێتەوە.

 مێسی 10 جار لەگەڵ بەرشەلۆنە نازناوی خولی ئیسپانی و 4 جار چامپیۆنزلیگی ئەوروپای بەدەستهێنا، لە ساڵانی 2006، 2009، 2011 و 2015.

 ئەو یاریزانە 7 جار براوەی تۆپی ئاڵتونی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا، لە مانگی ئابی 2021، کامپ نۆی بەجێهێشت، ئەمەش بەهۆی نەتوانینی یانەکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی دارایی.

 کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووی لە پاریس سانجێرمان کرد، بۆ ئەوەی لە دوو وەرزی لەسەریەک نازناوی خولەکە بەدەستبهێنێت، گرێبەستەکەی لە ٣٠ی حوزەیران کۆتایی دێت.


PM:11:17:30/05/2023