بەرشەلۆنە میسی شۆک دەکات

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی پلانێکی نوێی  بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد بۆ گواستنەوەی لیۆنێل میسی یاریزانی پاریس سانجێرمان.

 گرێبەستەکەی میسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، هەروەها مافی ئەوەی هەیە بە خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ هەر تیپێک بکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە ڕیزەکانیدا یاری بکات.

 بەرشەلۆنە دەیەوێت وەرزی داهاتوو میسی بگەڕێتەوە بۆ تیپەکە، بەڵام بارودۆخی دارایی یانەکە ئەوەیە کە ڕێگری دەکات لە تەواوکردنی گرێبەستەکە تا ئێستا.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، بەرشەلۆنە بیر لەوە دەکاتەوە پەنا بۆ خولی ئەمریکی و ئینتەر میامی ببات بۆ گواستنەوەی میسی.

 ڕەنگە بەرشەلۆنە لەگەڵ ئینتەر میامی ڕێکبکەوێت بۆ ئەوەی میسی بەخۆڕایی بگوازێتەوە، بەمەرجێک یانە ئەمریکیەکە،میسی بکڕێت و  بە خواستن بەرشەلۆنە بیگوازێتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە ڕیزەکانیدا یاری بکات.
 مێسی دەیەوێت لانیکەم وەرزێکی تر لە ئەوروپا یاری بکات، چونکە دەیەوێت لە باشترین ئاستی خۆیدا بگاتە جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ پێش ئەوەی کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ یانەکانی ئەوروپا بهێنێت.

 چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، پێشوازی لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی کرد و وتی:" گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە بۆ من مانادارە، من بەرپرسیارم لە تۆپی پێ لەم یانەیەدا، گومانیشم نییە مێسی هاوکارمان بێت ئەمە ئەوەیە کە پێم وتووە بە سەرۆکی یانەکە (خوان لاپۆرتا).

 سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆنترۆڵکردنی بڕیاری گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە، چاڤی لە دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، بابەتەکە پەیوەستە بە بڕیاری ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە لە ئێستادا.

 

 لە کۆتاییدا وتی "سەبارەت بەو پەیوەندییەی کە من لەگەڵیدا یەکدەخات، زۆر ڕوون بووم لێرە دەرگاکە بۆی کراوەیە ئەگەر بیەوێت بێت. من وەک ڕاهێنەرێک هیچ گومانێکم نییە، بۆیە دەڵێم بابەتەکە پەیوەستە بەوەوە، بڕیاری کەسیی خۆیەتی بە رێژەی%99.



PM:01:54:31/05/2023