دوای بنزیمە مۆدریچیش داوای چوون دەکات

دوای ئەوەی بنزیمە ئۆفەرێکی 200 ملیۆن یۆرۆیی لە وڵاتی سعودیەوە بۆ هاتوو داوای لە ئیدارەی یانەکەی کرد رێگەی چوونی پێبدات،ئێستاش بەهەمانشێوە مۆدریچ داوای چون دەکات.

پێگەی Okdiarioی ئیسپانی،بڵاویکردووەتەوە، 

مۆدریچ داوای لە ئیدارەی  یانەکەی کردووە ڕێگەی پێبدەن بڕوات  دوای ئۆفەرێکی 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 3 وەرز کە لە وڵاتی سعودیەوە بۆی هاتووە.

 هەروەها مۆدریچ بۆ هەر وەرزێک مووچەیەکی 40 ملیۆن یۆرۆیی وەردەگرێت.

 ئۆفەرەکە لە شانشینی سعودیەوە بۆی ئەستێرەکە هاتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە رۆژانی داهاتوو گرێبەستی مۆدریچ بۆ ساڵێکی تر نوێ  بکاتەوە.

سەرچاوە:Okdiario


AM:11:43:01/06/2023