مارکۆ ئەسینسیۆوی ئیسپانی و ئەستێرەی دیاری یانەی ریاڵ مەدرید، تا ساڵی2027پەیوەندی بە یانە پاریسیەکەوە کرد.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئاسێنسیۆ پێشتر بڕیاری خۆی داوە ئەویش نەخێری بۆ پریمەرلیگ کردووە و بە پاریس سان جێرمانی وتووە بەڵێ و ماڵئاوایی لە ڕیال مەدرید دەکات و دوای ئەوەی ئەستۆن ڤێلا ئاگادار دەکاتەوە کە ناچێتە خولی نایابی ئینگلیزی، ڕێگاکە بەرەو پاریس دەبات.
پێشبینی دەکرێت ئەسینسیۆ موچەیەکی 10ملیۆن یۆرۆیی وەربگرێت، کە ریاڵ مەدرید ئامادەبوو ساڵانە 4ملیۆن یۆرۆی پێبدات.