مباپێ داوای لێبووردنی کردوو بێبەرامبەر دێتە ریاڵ مەدرید

 ڕامۆن ئەلڤارێز دووپاتی دەکاتەوە کە مباپێ داوای لێبوردنی لە پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید کردووە و مەبەستی ئەو یاریزانە ئەوەیە کە لە داهاتوودا بێتە ڕیاڵ مەدرید.

لە ساڵی رابردوو مباپێ نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات،بەڵام لە دواساتەکاندا قەتەریەکان گرێبەستی مباپێیان تا هاوینی ٢٠٢٤نوێکردەوەو ئەمەش شۆکێک بوو بۆ ریاڵ مەدرید.

 بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا،  لەسەر خواستی سەرۆکی ریاڵ مەدرید جارێکی تر ئامادەیە هەوڵی گواستنەوەی مباپێ بدات  لە وەرزی ٢٠٢٤ و  هەموو ڕێوشوێنەکان  بگرێتە بەر   بۆ ئەوەی پلانەکە ئەمجارە شکست نەهێنێت.  

هەروەها مباپێ ئەو ڕۆژەی لە هاوینی ڕابردوو بڕیاری مانەوەی لە پاریس دا، داوای لێبوردنی لە ڕیاڵ مەدرید و پێرێز کرد بەهۆی نوێبوونەوەی گرێبەستەکەی دوای ئەوەی بەڵێنیدابوو بچێتە یانەی شاهانە.

مباپێ لە هاوینی ٢٠٢٤گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئەوکاتیش دەتوانێت بێبەرامبەر بچێتە ریاڵ مەدرید.


PM:09:49:02/06/2023