کاسیمیرۆ لەسەر چوونی ڤینسیۆس لێدوانێکی سەیر دەدات

کاسیمیرۆی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد باسی لەوە کرد کە ڤینیسیۆس جونیۆری هاوڕێی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری وازهێنانی لە  یانەکەی داوە لەم هاوینە.

 ڤینیسیۆس جونیۆر لە کاتی یارییەکانی ڕیال مەدرید، لە وەرزی ئێستای لالیگادا، تووشی سووکایەتییەکی زۆر ڕەگەزپەرستانە و دروشمی هێرشبەرانە بووەوە.

 چەند ڕاپۆرتێک ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕەنگە ڤینیسیۆس جونیۆر لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەدا ناچار بێت یانەی ڕیال مەدرید جێبهێڵێت و بەدوای یانەیەکی تردا بگەڕێت.

 کاسیمیرۆ وتی:" سەرم سوڕنابێت ئەگەر ڤینیسیۆس بیەوێت ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

  ئاماژەی بەوەشکرد، لالیگا دەبێت شتێک بکات بۆ وەستاندنی ڕەگەزپەرستی، ئەمە یەکەمجار نییە، تێدەگەم ئەگەر بیەوێت بەدوای یاریکردن لەگەڵ تیپێکی تردا بگەڕێت، لە خولێکی تردا.


AM:11:04:03/06/2023