راهێنەری داهاتووی پاریس سانجێرمان ئاشکرابوو

کریستۆڤ گالتێی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات و لویس ئینریکی ئیسپانی شوێنی دەگرێتەوە.

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە،  چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا لویس ئێنریکی  لە پاریس بێت، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەو راهێنەرە لە دۆحە ڕێککەوتنی لەگەڵ  کراوەوە،  ئەو ڕاهێنەری داهاتووی پاریس سانجێرمان دەبێت و شوێنی گالتیێ دەگرێتەوە.



PM:03:44:03/06/2023