خلێفی ستایشی میسی دەکات

پاش چوونی میسی لە یانەی پاریس سانجێرمان ناسر خلێفی خاوەنی یانەکە باسی رۆشتنی دەکات و ستایشی دەکات.
 ناسر خلێفی وتی :" دەمەوێت سوپاسی لیۆنێل مێسی بکەم بۆ ئەو دوو وەرزە، بینینی خاوەنی حەوت تۆپی زێڕین لە پاریس لە پارک دی پرینس یاری دەکات و دوو خول لەسەریەک بەدەستبهێنێت و وا لە لاوانەکانمان دوکات نمونەی ئەو بن، سەرسوڕهێنەر بوو".

  خلێفی وتیشی: بەشداری میسی لە پاریس سانجێرمان و خولی فەرەنسا بە کەم سەیر ناکرێ، هیوای باشترینیش بۆ ناوبراو و خێزانەکەی دەخوازین".

لەلایەکی ترروە لیۆنێل میسی لەسەر چونی لە یانەکە وتی :" سوپاس بۆ یانەکە و شاری پاریس بۆ ئەم دوو ساڵە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم بۆ داهاتوو ".


PM:08:40:03/06/2023