سبەی هاندەرانی ریاڵ مەدرید بە چونی سێ یاریزان شۆک دەبن

چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە سێ یاریزان یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتا یاری خۆیان دژی ئاتلەتیک بیلباو جێبهێڵن.
یەکەم یاریزان مارکۆ ئەسینسیۆو دەبێت و چونی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان یەکلایی بووەتەوە.

دووەم یاریزان ئیدن هازارد دەبێت و یانەی ڕیال مەدرید ڕەزامەندی دەربڕیوە نیوەی مووچەکەی بدات لە وەرزی داهاتوو لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و موچەی 14 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە (7 ملیۆن یۆرۆی پاک بەبێ باج).
سێیەم یاریزان ماریانۆ دیازی هێرشبەر دەبێت.
هەروەها پێشبینی چونی مۆدریچ و کرۆس و بنزیمەو ناچۆ هەیە لە ئێستاداو گرێبەستیان نوێ نەبووەتەوە.



PM:11:34:03/06/2023