سلێمانی.. نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى رابردوو تەنها هەزار دینار دەبێت

کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو لە نێواه هەزار بۆ هەزار ٥٠٠ دینار دەبێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند" بەپێی کۆنووسی کۆبوونەوەی لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان، پێدانی کارەبا لەلایەن مۆلیدە ئەهلییەکانەوە بۆ هاوڵاتییان لە مانگی ئایار لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ کاتژمێردا بووە، نرخی هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر بە ٤٤ دینار دیاریکراوە، بەمەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار لە نێوان هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ دیناردا دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە وەک پێشتر راگەیەندراوە ٢٤ کاتژمێری دەبێت، واتا هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە مۆلیدەکان کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابیندەکەن. 


PM:02:01:04/06/2023