هەسەدە: (١٦٨) خێزانی داعش ڕادەستی عێراق کرانەوە

هەسەدە ٥٠ زیندانی داعش کە عێراقین، لەگەڵ ١٦٨ خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە رادەستی عێراق کردەوە. 

سەرچاوەیەک لە ناو حكومەتی عێراق ڕایگەیاند" ٥٠ ئەندامی داعش و ١٦٨ خێزانی چەکدارانی داعش لە هێزەكانی سووریای دیموكراتیک (هەسەدە) وەرگرتووە". 

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو چەکدارانە دەگەڕێندرێنەوە و لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری عێراقدا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و دادگایی دەكرێن.


PM:02:51:04/06/2023