جێرارد ڕۆمیرۆ رۆژنامەنوسی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە باوکی میسی دەکات،ئەمەش پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ خوان لاپۆرتا لەسەر گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە.
رۆمێرۆ دەڵێت:" بڕیارەکەی میسی بۆ گەڕانەوە بەگوێرەی خۆرخی میسی ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممە دەزانرێت، خۆرخێی باوکی میسی پێی وتم پەیوەندیی لەگەڵ لاپۆرتا باشە، بەڵام هێشتا شتەکان ئاڵۆزن بۆ گەڕانەوە".
وتیشی " پرسیارم لە خۆرخی کرد، ئایا میسی لە بەرشەلۆنە نزیکترە یان دوورترە؟ خۆرخی میسی وتی "ئەو دوورترە".
لە،کۆتایدا ڕۆمیرۆ وتی :" خۆرخی میسی پێی وتم گەڕانەوەی زۆر قورسە و کێشەکە ئابوری نییە، میسی تەنانەت بە خۆڕاییش ئامادەیە یاری بکات".