بەفەرمی ریاڵ مەدرید دووەم گرێبەستی ئەنجامدا

دوای بێلنگهامی ئینگلیزیی یانەی ریاڵ مەدرید بە گەڕانەوەی برایم دیاز ریزەکانی بەهێز دەکاتەوە.

 فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناسراو ئاشکرای دەکات  ڕێککەوتنەکە تەواو بووە بۆ ئەوەی برایم دیاز گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ واژۆ بکات.

 ئیبراهیم، ​​کە وەرزی رابردوو بە خواستن بۆ میلان یاری کرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە یاریگای بێرنابیۆ وەک یاریزانێکی نوێ بناسێنرێت.

 ڕێککەوتنەکە بووە بە فەرمی و تەنها راگەیاندی لە لایەن ریاڵ مەدریدەوە ماوە.


PM:07:57:08/06/2023