كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی بودجە دەستی پێكرد


ئەمشەو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بە ئامادەبوونی ٢٥٨ پەرلەمانتار دەستی پێكرد.

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، ئەمشەو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بە ئامادەبوونی ٢٥٨ پەرلەمانتار دەستی پێكرد و پێشبینی دەكرێت ئەمشەو ئەو بڕگە و ماددانەی كێشەیان لەسەر نییە تێپەڕێندرێت.

هەر ئەمشەو نرخی ۱٠٠ دۆلار بە ۱۳٠ هەزار دینار و نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە ۷٠ دۆلار بە زۆرینەی دەنگ تێپەڕی.




PM:11:58:08/06/2023