كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پاشنیوەڕۆی هەینی هەڵگیرا



كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار بۆ پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی هەڵگیرا.

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، ئەمشەو كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار دەستی پێكرد، لە دانیشتنەكەدا پێنج ماددە پەسەندكران لە گرنگترینیان جێگیركردنی نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار و جێگیركردنی نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار.

جێی ئاماژەیە بودجەی ئەمساڵی عێراق بۆ ساڵەكانی (2023، 2024، 2025) كاری پێدەكرێت.



AM:12:41:09/06/2023