پێشبینی دەكرێت كەش و هەوای دوو رۆژی داهاتوو بە گشتی وەك رۆژانی پێشتر بێت و پلەكانی گەرما بە جێگیری بمێننەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەش و هەوای دوو رۆژی داهاتووی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 9– 6- 2023
كەش/ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو . لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با كەمێك تۆز مان دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك هەندێك كات كەمێك چالاكتر دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە 10– 6- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەندێك لە ناوچەكانی تر هەیە . هەروەها لە هەندێ ناوچە لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با تۆز وخۆڵمان دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم /ك
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
(هەولێر: 38، سلێمانی: 36 ، دهۆك: 37 ، كەركوك: 41، هەڵەبجە: 37، حاجی ئۆمەران : 24 ، زاخۆ : 37 ، سۆران : 34 ، گەرمیان : 43).