ئەندامێكی رێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا برینداربووە و دۆخی تەندروستیشی سەختە.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) بەیانی ئەمڕۆ ئەندامێكی ڕێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا، لە بەردەم بینای ڕێكخراوەكەیان لە شاری سلێمانی، هەوڵی تیرۆركردنی دراوە و بە دوو فیشەك بریندار كراوە، دواتر بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، دۆخی تەندروستی ئەو بریندارە خراپە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكدایە.