كۆبوونەوەی هادی عامری لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی و پارتی كۆتاییهات و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له په‌رله‌مانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئه‌مشه‌و ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای بودجه ده‌درێت".
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح وه‌ك نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق کە نوێنه‌رایه‌تی پارتی ده‌كه‌ن، هەروەها خالید شوانی وه‌زیری داد و نزار ئامێدی وه‌زیری ژینگه نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" له كۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وهکرا کە زه‌مانه‌ت هه‌بێت بۆ هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم كه دادپه‌روه‌ری هه‌بێت و مووچه‌ی مووچه‌خۆران و شایسته داراییه‌كانی هه‌موو پارێزگاكان له بودجه‌ی فیدڕاڵی زه‌مانه‌ت بكرێت".
وتیشی" له ماده‌ی (١٣)دا له بڕگه‌ی دووه‌م أ كه ده‌ڵێت، هه‌رێم (٤٠٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دابین بكات، به‌ڵام له هه‌مواره‌كه‌دا باسی نه‌وتی كه‌ركوك و موسڵ ده‌كات، هه‌وڵماندا و ئه‌وه‌مان چاككردووه".
ئاماژەی بەوەشکرد" لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاساکە بۆ ساڵانی (٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥)پەسەند دەکرێت و لەبەرژەوەندی هەموو لایەنەکان دەبێت".
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دەنگدان لەسەر بڕگەکانی دیکەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کۆببێتەوە.