کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق راگیرا

دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کۆبوونەوەکەی دوێنێ شەو لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، گفتوگۆکە بەهۆی دەمەقاڵێی چەند پەرلەمانتارێکی شارەکانی باشووری عێراق و پارتی کۆبوونەوەکە راگیرا.

کۆبوونەوەی پەرلەمان کە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٨٠ ئەندام بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد، لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و شاخەوان عەبدولآ جێگری دووەم، ئەو دەمەقاڵێیە دروستبوو، دواتر حەلبوسی دانیشتنەکەی راگرت.

بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا رێککەوتن لەسەر ئەو دوو بڕگەی ١٣ و ١٤ ی تایبەت بە پشکی کورد لەو پرۆژە یاسای بودجەدا نەکراوە.

دوای دوو هەفتە لە راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەسەر بودجە بە تایبەتی لەسەر ئەو مادانەی پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، دوێنێ شەو ٨ی حوزەیران دەستکرایەوە بۆ کۆبوونەوەکان، بەلآم ئەمڕۆ ٩ ی حوزیەران جارێک بەکاتی راگیرایەوە.




PM:07:37:09/06/2023