نەوەی نوێ: یەکێتی و پارتی بڕگەی دانەوەی پاشەکەوتی مووچەیان لە پڕۆژە یاساکە لابرد.. فراکسیۆنی یەکێتی رەتیدەکاتەوە


وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند" پارتی و یەکێتی رێککەوتن لەسەر لابردنی بڕگەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم"، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریشدا فراکسیۆنی یەکێتی رەتیکردەوە رازیبووبن بە لابردنی ئەو بڕگەیە لە پرۆژە یاساکەدا.

رێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بەکەناڵی   NRTراگەیاندووە " کەمێک پێش ئێستا هەریەک لە فواد حسێن لەپارتی و خالید شوانی لە یەکێتی و هادی عامری و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا کۆبوونەتەوەو، پارتی رازی بووە پشکی پارێزگاکان بە جیا رەوانەی هەر پارێزگایەک بکرێت و بەمەش یەکێتی بەشە پارەی خۆی بەجیا وەربگرێت و لەبەرامبەردا، یەکێتی رازی بووە بڕگەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجە لاببرێت". 

دەشڵێت وتەبێژەکەی نەوەی نوێ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەوڵدەدەن لە رێگەی دادگای فیدراڵییەوە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بگێڕنەوە.

دوای ئەم لێدوانەی نەوەی نوێ، فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە بیانەیەی پەرلەمان رەتیانکردەوە کە ئەوان سازشیان لەسەر ئەو بڕگەیە کردبێت و، هێشتا پەرلەمان کۆنەبوونەتەوەو ئەوان مکووڕن لەسەر مانەوەی ئەو بڕگەیە.



PM:08:22:09/06/2023